
بەنزین
SNN-
شەوی رابردوو بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانی سلێمانی بەرزبووەوە، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانیش ئاماژە بەوەدەکات کە ماوەی زیاتر لە مانگێکە کێشەی کەمی بەنزین هەیە لە سلێمانی و هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاریش بە هۆکارێکی دیکە دادەنێت بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکەی.
به‌همه‌ن عه‌بدولقادر، وته‌بێژی به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی، به SNN-ی راگه‌یاند، ماوەی زیاتر لە مانگێکە کێشەی کەمی بەنزین هەیە لە پارێزگاکە و ئێستاش به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵه‌وه به‌نزینی بازرگانی له عێراقه‌وه كه پێشتر ده‌هات كه‌میكردوه، بازرگانه‌كانیش به‌هۆی به‌رزو بۆرسه‌وه ناتوانن به‌نزینی بازرگانی بكڕن و هاورده‌ی بكه‌ین، چونکە لە رابردوودا چەند بازرگانێک بەنزینیان هاوردە کرد، بەڵام تووشی زیان بوون لەبەرئەوە ئێستا ئەوانیش بەنزین هاوردە ناکەن.
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانیش ئاماژەبەوەدەکات کە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاریش یەکێکی دیکەی لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین کە ئێستا بە 157 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخه‌كان دروستكردوه، بۆ هه‌ر لیترێك به‌نزین، بڕی 100 دینار له‌سه‌ر بازرگانه‌كان زیادی كردوه”.
لەشەوی رابردووەوە هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار، محه‌سه‌ن 25 دینار، سوپەر 25 دیناری چووەتە سەر.
ئەگەر چی ئێستا لە پارێزگای سلێمانی بەنزینی جۆری 690 دیناری بۆ تاكسی هه‌یه، 800 دیناریش بۆ تایبه‌ت هه‌یه.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19 hours لهمهوپێش



