شیاع سوودانى فه‌رمانى كرد به جێگیر كردنى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار

محەمد شیاع سودانی
SNN
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى كۆبووه‌وه و داواى كرد كه نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى جێگیر بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى كانونى یه‌كه‌م، نرخى دۆلار به‌رده‌وام بوو له به‌رزبوونه‌وه له بازاڕه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراو، به‌شێوه‌یه‌ك نرخى 100 دۆلار به‌یانى ئه‌مڕۆ گه‌یشته سه‌ر و 160 هه‌زار دینار، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆش نرخه‌كه دابه‌زى بۆ 157 هه‌زار دینار.
ناجێگرى نرخى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى هێنایه سه‌رخه‌ت و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ مسته‌فا غالب مخیف، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق كۆبووه و رایگه‌یاند، “به‌پێى مادده‌كانى 3 و 4 له یاساى بانكى ناوه‌ندى عێراق ئه‌ركى سه‌ره‌كى ئه‌م بانكه بریتیه له جێگیر كردنى نرخى دینار و به‌دیهێنانى سه‌قامگیرى له ئاڵوگۆڕى دراودا، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له ئێستادا رۆڵى خۆى بگێڕێت بۆ جێگیر كردنى نرخى دراو”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “پێویسته بانكى ناوه‌ندى رێگربێت له به‌دیهێنانى ئامانجى سیاسى چه‌ند لایه‌نێك كه بوونه‌ته هۆكارى دابه‌زینى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار”.
له به‌رامبه‌ردا مسته‌فا غالب مخیف، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “ناجێگرى نرخى دۆلار هۆكاری ته‌كنیكى خۆى هه‌یه و له ئێستادا به چه‌ند رێگه‌یه‌كى جیاواز بانكه‌كه كارده‌كات بۆ گێڕانه‌وه‌ى نرخى دۆلار بۆ ئه‌و نرخه جێگیره‌ى خۆى كه داروه، ناجێگیریشى تاوه‌كو ئێستا به هۆكارى پشووه‌كانى سه‌رى ساڵه‌وه‌یه كه بووه‌ته هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى خستنه‌ڕووى دۆلار”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


