دوایین سەربازی بەجێماوی سۆڤیەت لە ئەفغانستان کۆچی دوایی کرد

0
772

SNN

لە 43هەمین ساڵیادی داگیرکردنی ئەفغانستان لەلایەن سۆڤیەتەوە، دوایین سەربازی مۆسکۆ کە دوای ئەوەی بە دیلگیرابوو، ببووە مسوڵمان و هەر لەو وڵاتە مابووەوە، گیانی لەدەستدا.

خاکیمۆف سەربازێکی یەکێتی سۆڤیەت بوو، کە ساڵی 1980 بەمەبەستی شەڕکردن لە ریزی سوپای وڵاتەکەی روویکردبووە ئەفغانستان پاش ماوەیەک بە دیل گیرا و دوای ئەوەی بووە مسوڵمان هەر لەو وڵاتە مایەوە و خێزانی پێکهێنابوو.

ناوبراو دوای مسوڵمانبوونی ناوی خۆی بۆ شێخ عەبدوڵا هەراتی گۆڕیبوو.

شێخ عەبدوڵا پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لەوەکردبوو، کە باوکی مەسیحیەکی رووس بووە و دایکیشی لە جووەکانی ئۆکرانیا بووە، لە تەمەنی 18 ساڵیدا لە چوارچێوەی یەکەیەکی هەواڵگریدا بەشداری لە شەڕی ئەفغانستاندا کردووە، بەڵام دوای ئەوەی لە شەڕێکدا بە برینداری بەدیلگیراوە، تەواوی ژیانی گۆڕدراوە و پاش مسوڵمانبوونی چیتر نەک سۆزی بۆ وڵاتەکەی نەماوە بەڵکوو رقیشی لێیبووەتەوە و خۆی بە ئەفغانی زانیوە.

رۆژی 27ی کانوونی یەکەم کە هاوکات بوو لە گەڵ 43هەمین ساڵیادی داگیرکردنی ئەفغانستان لەلایەن سۆڤیەتەوە، هەواڵی مردنی ئەو دوایین سەربازەی سۆڤیەت لە ئەفغانستان راگەیەندرا.

43 ساڵ بەر لە ئێستا یەکەیەکی تایبەتی سۆڤیەت حەفیزوڵا ئەمین سەرۆککۆماری ئەو کاتەی ئەفغانستانی لە کۆشکی تاج بەیگوم کوشت و دەستیان بەسەر ئەو وڵاتەدا گرت.

نزیکەی 15 هەزار سەربازی سۆڤیەت لە ئەفغانستان کوژراون و 265 سەربازیشی بێسەروشوێنبوون، کە دواتر 20 سەربازیان بە زیندوویی دۆزرانەوە، بەشێکیان ئامادەنەبوون بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان و هەر لە ئەفغانستان مابوونەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this