
دۆلار
SNN
دوای ئەوەی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، بانکی ناوەندی عێراقی، رۆژانە بەهای 50 بۆ 56 ملیۆن دۆلاری دەخستە نێو بازاڕەکانەوە، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەویە بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو لە بەرامبەر دیناری عێراقی، بەڵام لە دوێنێوە بانکی ناوەندی عێراقی برێکی زیاتری دۆلاری خستە نێو بازاڕەکانی عێراق بەجۆرێک دوای نزیکەی دوو هەفتە 84 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە، ئەمەش راستەوخۆ بووە هۆی دابەزینی بەهای دۆلار بەجۆرێک، پێشتر 160 هەزار دیناری عێراقی بەرامبەر هەر 100 دۆلارێکی ئەمریکی بوو، دوای بڕیارەکەی دابەزی بۆ 151 هەزار دینار.
عێراق خاوەنی گەورەترین یەدەکی بانکییە کە نزیک بووەتەوە لە 100 ملیار دۆلار، بانکی ناوەندیش ماوەی دوو هەفتەیەکە بە بیانووی سزادان و چاودێریکردنی ژمارەیەک بانک کە لە رێگەیانەوە پارە دەخاتە بازاڕەوە و رێژەی 50% ئەو بڕە پارەی کەمکردووەتەوە کە پێشتر دەیخستە بازاڕەکانەوە.
وا بڕیاریشە لە دوای کۆتایی هاتنی پشووەکانی سەری ساڵەوە بانکی ناوەندی رۆژانە بە شێوەیەکی ئاسایی و وەک پێشووتر، رۆژانە زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار بخاتە بازاڕ، ئەمەش وا دەکات کە بەهای هەر 100 دۆلارێک بگەڕێتەوە بۆ 147 تا 148 هەزار دیناری عێراقی.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



