ڤیدیۆ.. کاردانەوەی سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا ببینە کاتێک بوومەلەرزە روودەدات

جاسیندا ئەردێرن - سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا
SNN-
لەکاتی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا ترس دایدەگرێت پاشئەوەی بوومەلەرزەیەک شاری ولینگتۆنی پایتەخت دەهەژێنێت.
لەناو بینای پەرلەمانی وڵات جاسیندا ئەردێرن سەرقاڵی قسەکردن بوو کاتێک بوومەلەرزەکە روودەدات و دەشڵەژێت، بەڵام بێژەرەکە خاویدەکاتەوە و دەڵێت: “تۆ لەژێر هیچ تەنێکی قورس و زیانبەخشدا نیت”.
ژنە سەرۆکوەزیرانەکەش دەڵێت “باشتر کە لەژێر سورەییا و تەنی قورسدا نیم، پێموایە لە دۆخێکی ئارامدام و ترسم نییە لەوەی شت بکەوێت بەسەرمدا”.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بوومەلەرزەیەک نیوزلەندای هەژاند هیچ زیانێکی نەبوو کە گوڕەکەی 5.8 پلە بوو بەپێوەری رێختەر و ماوەی 30 چرکەی خایاند.
لەکاتی روودانی بوومەلەرزەکەدا ئەردێرن وتی: “ئێوە نەتانبینی لە پشتمەوە چۆن شتەکان دەجووڵانەوە و هەستمکرد دەوروپشتم دەجووڵێتەوە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



