پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 50 هەزار گـەشتـیار سـەردانی سلێمانی بـکـەن

سلێمانی شەوی سەری ساڵ
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات، تا ئێستا نزیكەی 35 هەزار گەشتیار لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق و ئێران و ناوچەكانی دیكەی هەرێمەوە بۆ سەری ساڵ ڕوویان كردووەتە سنووری پارێزگای سلێمانی و تا تەواوبوونی پشووەكانیش پێشبینی هاتنی 50 هەزار گەشتیار دەكرێت.
ئارام شوانی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری سلێمانی بە SNN-ی ڕاگەیاند: بەهۆی پشووی سەری ساڵیشەوە پێشبینی هاتنی ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران دەكەین و تا ئێستاش بە پشت بەستن بە ئاماری بازگەكان، نزیكەی 35 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنووری پارێزگای سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشكرد، زۆرینەی ئەو گەشتیارانەی كە تا ئێستا ڕوویان لە سنوری پارێزگای سلێمانی كردووە ئەو گەشتیارانەن كە لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتوون و هەندێكیشیان لە ئێران و وڵاتانی دیكەوە سەردانی سلێمانیان كردووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNبەهۆی ئەو ئامادەكارییەی بۆ پێشوازی لە هاتنی گەشتیاران كراوە و شەقام و شوێنە گشتیەكان ڕازێندراونەتەوە پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی هاتنی پشووەكانی سەری ساڵ ژمارەی هاتنی گەشتیاران لە دەرەوە بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی بگاتە 50 هەزار گەشتیار.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



