لەماوەی 10 ڕۆژدا لە مەرزی باشماخەوە 18 هەزار گەشتیار هاتووچۆیان كردووە

باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژە بەوەدەكات بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵ و بەمەبەستی بەشداریكردنی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و هاووڵاتیانی ئێرانی لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا 18 هەزار گەشتیار لە مەرزی باشماخەوە هاتووچۆیان كردووە لەو ژمارەیەش زۆرترین گەشتیار چوونەتە دەرەوە.
مەریوان كەریم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، بە SNNی ڕاگەیاند: بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێ و بەمەبەستی بەشداریكردنی لە ئاهەنگەكانی سەری ساڵ و بەسەربردنی كاتێكی خۆش لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا 18 هەزار گەشتیار لە هەرێمی كوردستان و هەروەها ئێرانەوە لە مەرزی باشماخەوە هاتووچۆیان كردووە.
ئاماژەی بەوشكرد، لە كۆی ئەو 18 هەزار گەشتیارەی كە لەماوەی ئەم 10 ڕۆژەدا هاتووچۆیان كردووە نزیكەی هەشت هەزار گەشتیاریان لە ئێرانەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و هەروەها لە هەرێمی كوردستانیشەوە نزیكەی 10 هەزار گەشتیار سەردانی ئێرانیان كردووە.
ئەو بەرپرسەی مەرزی نیودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەمڕۆ و ڕۆژانی داهاتووش تا كۆتایی ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ سەرجەم كارمەندان و ئەفسەرانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە دەوامی ئاسایی خۆیاندا دەبن بۆ ڕایكردنی ئیشوكاری هاووڵاتیان و گەشتیاران ئەوەش بەمەبەستی دروستنەبوونی هیچ قەرەباڵغییەك لە مەرزی باشماخ بەهۆی پشووەكانی سەری ساڵەوە.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



