“بەهۆی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بافڵەوە سلێمانی لە رێژەی سەوزاییدا ستانداری جیهانی تێدەپەڕێنێت”

0
291

SNN-عەلی حەمەسەعید

سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات دەستپَشخەرییەكەی سەرۆك بافڵ بەناشتنی یەك ملیۆن نەمان هەنگاوێكی گرنگ دەبێت بە ئاراستەی زیاتر گەشەكردنی ژینگەی كوردستان هاوكات هەر ئەو كارە دەبێتە هۆی ئەوەی كە ڕێژەی سەوزایی لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئاستی ستانداری جیهانی تێپەڕێنێت.

ملكۆ بازیانی سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: كارەكانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبواری ژینگە و سروشتی كوردستان جێگای بایەخ و دڵخۆشی ئێمەیە، لەو چوارچێوەیەشدا ناشتنی یەك ملیۆن نەمام لە سنوورەكەدا دەبیتە هۆی ئەوەی پشتێنەیەكی سەوزایی بۆ سلێمانی دروست ببێت و ئاستی ستانداری جیهانیش بۆ رێژەی سەوزایی تێدەپەڕێنێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بەهۆی ناشتنی ئەو یەك ملیۆن نەماوە رێژەی سەوزایی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بۆ لە %32 بەرز دەكاتەوە، لەكاتێكدا لە ئێستادا ڕێژەی سەوزایی لەسەر ئاستی هەرێم لە نزیكی %13 دایە و بەگوێرەی پێوەری جیهانیش دەبێت ڕێژەی سەوزایی لە %20 كەمتر نەبێت لەهەر شارێكدا.

سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەم هەڵمەتەی یەكێتی نشتیمانی كوردستان و خودی سەرۆك بافڵ دەستپێخەرییەكی پێویست و گرنگە بۆ ئێستا و داهاتووی هەرێمی كوردستان بۆیە پێویستە حزب و لایەنە سیاسییەكانی دیكەی كوردستان هاوشێوەی دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك بافڵ پڕۆژەی تایبەتیان بۆ ژینگەی كوردستان هەبێت و كار لەسەر زیادكردنی رێژەی سەوزایی ناوچەكە بكەن.

وتەكانی سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان لەكاتێكدایە كە لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ماوەی هەفتەیەكە هەڵمەتێكی بەرفراوانی ناشتنی یەك ملیۆن نەمان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری دەستپێكردووە و هەڵمەتەكەش گشتگیرە و تا 1-6-2023 بەردەوام دەبێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this