کازم ساهر لە ئاهەنگی دەستپێکردنی جامی کەنداو لە بەسرە بەشدار دەبێت

کازم ساهر
SNN
ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە، رایگەیاند، هەردوو هونەرمەند عێراقی کازم ساهر و رەحمە ریاز رۆژی هەینی داهاتوو لە ئاهەنگەکانی کردنەوەی 25مین جامی کەنداوی عەرەبیدا بەشداردەبن.
ئەسعەد کە لە تویتێکدا ئەم روونکردنەوەی بە هاووڵاتیان دابوو، لای خۆشییەوە هونەرمەندی بەناوبانگی عەرەبی کازم ساهر لە پۆستێکیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەی بەوەکردبوو، لە کەمتر لە 150 کاتژمێری داهاتوودا لەنێو خزم و کەسە نزیکەکانی خۆم دەبم.
ئەم هەواڵانە لە کاتێکدایە کە بەشێک لە میدیا و هاووڵاتیانی عێراق باسیان لەوە دەکرد کە هونەرمەند کازم ساهر بەشدارنابێت لە ئاهەنگەکانی کردنەوەی 25مین جامی کەنداوی عەرەبیدا، بەڵام تەواوی هەواڵەکان بەدرۆ خرانەوە هەردوو هونەرمەندی عێراقی رۆژی هەینی لە کردنەوەی پاڵەوانێتییەکەدا بە گۆرانی و پێشوازی جەماوەر بەشدار دەبن.
More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
2 hours لهمهوپێش



