
لۆگۆى بزوتنهوهى گۆڕان
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری بزوتنەوەی گۆڕان، ئاماژە بەوەدەكات بە ئەگەری زۆرەوە لەم مانگەدا كۆنفرانسی نیشتیمانی دەبەستن و لە كۆنفرانسەكەدا پێداچوونەوە دەكەن بە بەرنامەی كاری بزوتنەوەكەمان لە حكومەت و ئەنجومەنی پارێزگاكان و پەیوەندییەكانیان لەگەڵ حزبەكانی دیكە، هاوكات دوای كۆنفرانیسیش چەند گۆڕانكارییەك ئەنجام دەدرێن.
نزار مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری بزوتنەوەی گۆڕان بە SNNی ڕاگەیاند: هەرچەندە وابڕیاربوو لە مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو كۆنفرانسی نشتیمانی ببەستین، بەڵام بەهۆی ئەوەی چەند دەستپێشخەرییەك هەبوون بۆ ئاشتكردنەوەی ئەو سەركردەو بەرپرسانەی كە لە گۆڕان نیگەران بوون بۆ ئەوەی بەشداری كۆنفرانسەكە بكەن، بۆیە بەستنی كۆنفرانسەكە بۆ ئەم مانگە دواخراو بە ئەگەری زۆرەوە تا كۆتایی ئەم مانگە كۆنفرانسی نشتیمانی دەبەستین.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆنفرانسەدا بڕیار لەسەر دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ڕێكخەری گشتی گۆڕان و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن نادرێت، چونكە كۆنفرانسی ئێمە جیایە لە كۆنگرەی حزبەكانی دیكە بەجۆرێك لە كۆنفرانس پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانی گۆڕان دەكرێت لە حكومەت و ئەنجومەنی پارێزگاكان و پەیوەندییەكانی گۆڕان لەگەڵ حزبەكانی دیكە، هاوكات هەر لەناو كۆنفرانس چەند بڕیارێك دەردەكرێن لەدوای كۆنفرانس جێبەجێدەكرێن.
ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەری زۆر هەیە لە كۆنفرانسی نیشتیمانی بڕیار لەسەر گۆڕانكاری لە زیادكردن و یان نەهێشتنی چەند ئۆرگانێکی بزوتنەوەی گۆڕان بدرێت، بەجۆرێك بۆچوونێک هەیە پێیوایە خانەی ڕاپەڕاندن نەمێنێت و ڕێكخەری گشتی دوو جێگری هەبن، بۆچونێكیش لەگەڵ ئەوەدایە خانەی ڕاپەڕاندن بمێنێتەوە و ژمارەی ئەندامانی زیاد بكرێن، بەڵام ئەمانە لە كۆنفرانس یەكلایی دەكرێنەوە، هاوكات كاری باش كراوە بۆ ئاشتكردنەوەی ئەو سەركردانەی نیگەرانن لە گۆڕان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


