بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەڕێژەی زیاد لە %15 نرخی كاڵاو شمەكی بەرزكردووەتەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی بەردەوامی بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاو شمەك و پێداویستی خۆراكی لە بازاڕەكان، پسپۆڕێكی ئابووری ئاماژە بەوەدەكات بەراورد بە دوو مانگی ڕابردوو نرخی كاڵاكان بەگشتی بەڕێژەی لە %15 بەرزبووەتەوە و ئەم بەرز بوونەوەیەی نرخی دۆلاریش لە بەرژەوەندی حكومەت و زیانی هاووڵاتیاندایە.
حەسەن موعتەسەم، یەكێك لە بازرگانانی هاوردەكردنی خۆراك و كاڵا لەدەرەوە بۆ هەرێمی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار بۆ ئێمەی بازرگانان كێشەیەكی زۆری بۆ دروستكردوین چونكە نرخەكان هێندە ناجێگیرن نازانین بە چ ئاراستەیەك كار بكەین بەجۆرێك ئەمرۆ نرخی دۆلار جۆرێكەو بەیانی جۆرێكی دیكەیە بەڵام بەگشتی ئەم بەرز بوونەوەیەی نرخی دۆلار هاووڵاتیان باجەكەی دەدەن چونكە كاتێك ئێمە بەنرخێکی گرانتر كاڵایەك هاوردە دەكەین ناچارین بە گرانیش بەهاووڵاتیانی بفرۆشینەوە، ئەوەش لە %15 نرخی كاڵاو شمەكی بەرزكردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە مامەڵە بە دۆلار دەكەین لەكاتی هاوردەكردنی كاڵاو شمەك، بۆیە ناچارین لە بازاڕدا دینارەكانمان بكەین بە دۆلار، كاتێكیش 100 دۆلار بە 147 هەزار دینار بوو ئێستا بەرز بووەتەوە بۆ 160 هەزار دینار ئێمە ناچارین ئەو 12 هەزار دینارە بخەینە سەركاڵامانمان و دواجار هاووڵاتیان زەرەر مەند دەبن.
د. خالید حەیدەر، مامۆستای زانكۆو پسپۆڕ لەكاروباری دارایی بە SNNی ڕاگەیاند: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەبەرژەوەندی حكومەتی هەرێم و هەروەها حكومەتی عێراقیشدایە، چونكە ئەوان نەوت بەدۆلار دەفرۆشن، خەرجی و مووچەش بە دینار دەدەن بەهاووڵاتیان، بۆیە كاتێك 100 دۆلار بە 160 هەزار دینار بێت ڕۆژانە سێ ملیۆن بەرمیل نەوت دەفرۆشرێت، واتە ڕۆژانە سێ ملیۆن 12 هەزار دیناری زیادە دەچێتە سەرداهاتی حكومەت بەڵام فەرمانبەران هەمان مووچە وەردەگرن كە پێش گران بوونی دۆلار وەریانگرتووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


