ئەحمەد حاجی رەشيد: حکومەتی هەرێم کەمتەرخەمە لە خستنەرووی دۆلار

0
409

SNN

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ 157هەزار بەرزبووەوە، ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراقيش دەڵێت “حکومەتی هەرێم کەمتەرخەمە بەرامبەر خستنەرووی ئەو دۆلارەی کە لە فرۆشتنی نەوت و گومرگ وەريدەگرێت”.

ئەحمەد حاجی رەشيد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفيزيۆنيدا را يگەياند: مەحاڵە لە ماوەی دوو هەفتەدا دۆلار بگەڕێتەوە 148 هەزار بانکی ناوەندی ناتوانێت ئەوکارە بکات، دەشڵێت “زيادکردنی خستنەبازاڕی دۆلار کاريگەری نابێت لەسەر دابەزينی نرخەکەی”.

هاوکات بەپێی هەواڵی ناوەندە ئابوورييەکان ئەمڕۆ 5 شەممە نرخی ئەمريکی  100 دۆلار بە  156.250دينار وەردەگيرێت، بە

157.150 دەفرۆشرێتەوە بە هاووڵاتيان.

دەشڵێت “حکومەتی هەرێم کەمتەرخەمە بەرامبەر خستنەرووی ئەو دۆلارەی کە لە فرۆشتنی نەوت و گومرگ وەريدەگرێت”.

دوێنێ  چوارشەممە،  جەبار عۆدە سەركردە لە چوارچیوەی هەماهەنگی رایگەیاند: جوڵەیەكی جدی هەیە بۆ لەكارخستنی مستەفا غالب موخیف سەرۆكی بانكی ناوەندی عێراق بەهۆی گۆڕانکارييەکانی ئەمدواييەی بەهای دۆلار و دينار لە عێراق.

وتيشی “قەیرانی نرخی دۆلار مایەی نیگەرانییە، دوای ئەوەی 100 دۆلاری ئەمریكی نرخەكەی گەیشتووەتە 160 هەزار دینار، كە ئەمەش فشارێكی گەورە لەسەر بازاڕ دروستدەكات و نرخی كەلوپەل بەرزدەكاتەوە، وێڕای ئەوەی كاریگەری لەسەر چینی هەژارو مامناوەند دەبێت، بەهۆی دابەزینی بەهای دراوی نیشتمانی”.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this