“لەڕووی یاساییەوە ڕێگەپێدراو نییە هێز دروستبكرێت و هەر كەسێكیش بیكات هەڵەیەكی كوشندە دەكات”

SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات هاوپەیمانان بەردەوام گوشار لەسەر حكومەتی هەرێم دەكەن كە هێزەكانی پێشمەرگەو ناوخۆ زیاتر یەكگرتوو ڕێكخراو بكەن، چۆن ڕێگە دەدرێت لەدەرەوەی یاسا هێزی دیكەی چەكدار دروست بكرێت، بۆ ئەگەر حكومەت بیر لەدروستكردنی هێز بۆ هەر كەسێك بكاتەوە هەڵەیەكی كوشندە دەكات و لەڕووی یاسایشەوە ڕێگە پێدراو نییە.
عەباس فەتاح، جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: هەر هێزێك لەدەرەوەی یاسا دروست بكرێت كارێكی باش نابێت، چونكە هەر هێزێك لەهەرێمی كوردستان هەبێت دەبێت لە چوارچێوەی یاسا ڕێگەپێدراوەكانی حكومەتی هەرێم لە وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ كار بكەن و پێكبهێندرێن، لەم دۆخەی ئێستاشدا هاوپەیمانان بەردەوام فشار لەسەر حكومەتی هەرێم دەكەن كە هێزەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ یەكبخرێنەوە و زیاتر یەكگرتوو بن، چۆن ڕێگە دەدرێت هێزێی دیكە لەدەرەی یاسا دروستبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەڕووی یاساییەوە ڕێگەپێدراو نییە هیچ هیزێك لەدرەوەی هێزی پێشمەرگە و ناوخۆ دروستبكرێت، كاتێك حەشدی شەعبی لە قۆناغ و هەلومەرجێكی دیاریكراودا پێكهێندرا، بەڵام لەپەرلەمانی عێراق و حكومەت ناسێندراو پەسەندكراو بودجەیان بۆ تەرخانكرا، بۆیە نابێت هێزێك هەبێت لەدرەوەی یاسا كاربكەن و هیچ دانپیدانێكی فەرمییان نەبێت لەلان حكومەت و پەرلەمانەوە.
جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر بابەتە هەركەس بۆخۆیەتی و هیز دروست دەكات و حكومەتی هەرێمیش بێدەنگە ئەوا هەڵەیەكی كوشندەیە هەرێمی كوردستانیش دەكەوێت ژێر مەترسییەوە چونكە لەبری ئەوەی هەنگاو بەرەو پێەوە بنێێن نابێت هەنگاو بەردەو دواوە بنێن
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 hours لهمهوپێش


