
SNN
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی رايگەياند: لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی يەکێتیی نيشتمانیی کوردستان بڕياردرا هەر وەبەرهێن، بازرگان، مقاول يان هەرکەسێک بيەوێت پڕۆژەيەک بکات لە سلێمانی بە تەواوی تواناکانيانەوە پشتيوانی دەکەن، ئەو رۆتيناتەی لە پێستردا هەبووە هيچی نامێنێت.
جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفيزيۆنيدا وتی “بۆ ئەو بابەتە ليژنەيەک دروستدەکرێت کە راستەوخۆ پەيوەندی بە کاک بافڵەوە دەبێت و هەر وەبەرهێن و بازرگانێک کێشەی بۆ دروستبوو دەتوانێت راستەوخۆ پەيوەندی بەو ليژنەيە بکات و لە کەمترين ماوەدا کێشەکانی بۆ چارەسەر دەکرێت.
دەشڵێت “ئەو پەيمانەی لە کاک بافڵەوە وەرمانگرتووە جۆرێکە لە دڵخۆشی بۆ سلێمانی، بۆيە دەڵێم هەر لايەنێک دەيەوێت پەرە بەو سێکتەرەی خۆيان بدەن و بازرگانی تيا بکەن بە تەواوی مانا پشتيوانی دەکرێن”.
جەبار گۆران سەبارەت بە بابەتی سپيکردنەوەی پارە لە بازاڕەکانی سلێمانيشدا وتی “لە ماوەی رابردودا چەند بازرگانێک لە بازاڕی دراوەکان لە سلێمانی بە بيانوی سپيکردنەوەی چەک دەستگيرکران، ئەو چەکانە تەنيا بەشێوەی مەقاسە مامەڵەی پێوەکراوە و بە نەقدی لە بازاڕدا رانەکێشراوە ئەو پرسە بەتەواوەتی چارەسەر کرا”.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
33 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
39 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
33 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
39 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



