
SNN-عەلی حەمە سەعید
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر داوایی سه‌رۆككۆمارى توركیا سه‌ردانى به‌غداى كردووه و له گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق باسى رێككه‌وتنى شنگالى كردووه.
رۆژى پێنجشه‌ممه 12ى كانونى دووه‌م، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غداى كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى ناوه‌ندى له‌نێویشیاندا محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌وه.
پێش ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمى كوردستان رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به كه‌ناڵى كوردستان 24ى راگه‌یاند، “سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر رێككه‌وتنى شنگال چووه بۆ به‌غدا، ئه‌م بابه‌ته یه‌كێكه له گرنگترین بابه‌ته‌كانى ناو جانتاكه‌ى مه‌سرور بارزانى كه ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلاى بكاته‌وه”.
له‌باره‌ى ورده‌كارى زیاترى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، SNN به‌دواداچوونى كرد و زانیارى له به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێم وه‌رگرت و به‌پێى ئه‌و زانیارییانه، “سەردانەكەی ئەم دواییەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەسەر داوای ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا بووە، ئەوەش بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی توركیا بە سەرۆكوەزیرانی عێراق لەبارەی جێبەجێكردنی رێككەوتنامەی شنگال كە لە كابینەی پێشووی مستەفا كازمی، لەنێوان هەولێر و بەغدا رێككەوتنی لەبارەوە كراوە”.
به وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى كه زانیارییه‌كانى بۆ SNN ئاشكرا كردووه، “پێش سەردانەكەی مەسروبارزانی بۆ بەغدا شاندێكی باڵای چین و توێژە جیاوازەكانی شنگال سەردانی سەرۆكوەزیرانی عێراقیان كردووە و كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ ئەنجام داوە و تاڕادەیەكی باش لێكنزیك بوونەتەوە كە رێككەوتی شنگال جێبەجێنەكرێت و ئەو رێككەوتنە هەڵبوەشێتەوە، چونكە خەڵكی شنگال ئامادەنین بچنە ژێر باری ئەو رێككەوتنەوە، ئه‌مه‌ش ترسى لاى حكومه‌تى توركیا دروستكردووه”.
هەر به‌پێى زانیارییەكانی SNN، “تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەی مەسرو بارزانی، لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق تەرخانكراوە بۆ پرسی شنگال و جێبەجێگردنی رێككەوتنەكە، بۆیە هێندەی گرنگی بەو بابەتە دراوە هێندە قسە و باسیان لەسەر كێشە و گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا نەكردووە”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش



