لە ڕۆژی جیهانی منداڵە ونبووەكاندا هەڵەبجەییەكان داوای 118منداڵی ونبوو دەكەن

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئایاری 2020 كە هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی منداڵە ونبووەكان، 74 خێزان كە خاوەنی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجەن لە ڕێگەی تۆماركردنی سكاڵاوە داوای دۆزینەوەی 118 منداڵی ونبووی هەڵەبجە دەكەن، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانیش وردەكاری ئەو دۆسیەیە بۆ SNNئاشكرا دەكات.
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ25/5 هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی منداڵانی ونبوو، ئێمەش لە پارێزگای هەڵەبجە پشكی شێرمان بەركەوتووە لە ونبوونی منداڵان، ئەوەش بەهۆی تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجەوە، بەجۆرێك تا ئێستا 74 خێزانی هەڵەبجەیی ناوی خۆیان تۆماركردووە بۆ دۆزینەوەی 119 منداڵی ونبوو تا ئێستا تەنها یەك منداڵ دۆزراوەتەوە و 118 منداڵ بێسەروشوێنن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا هەشت منداڵی دیكە بانگەشەی ئەوە دەكەن كە ونبووی هەڵەبجەن، بەڵام هێشتا دۆسیەی ئەم منداڵانە لە دادگا یەكلایی نەبوەتەوە و هەروەها ئەنجامی پشكنینی DNA بۆ ئەو منداڵانە ئەنجام نەدراوە، هاوكات ماوەی چەند ساڵێكە نمونەی پشكنین بۆ خێزانی منداڵە هەڵەبجەییەكان ڕەوانەی تاقیگەیەكی وڵاتی بەریتانیا كراوە، بەڵام تائێستا ئەنجامی ئەو پشكنینانە ڕانەگەیەندراون.
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، دۆسیەی دۆزینەوە و ناسینەوەی منداڵانی ونبووی هەڵەبجە لە دادگا زۆر ئاڵۆزكراوە، بەجۆرێك دەبێت هەر منداڵێك بانگەشەی هەڵەبجەیی بون دەكات دەبێت بۆخۆی بڕوات لە دادگا سكاڵا تۆمار بكات و بڵێت من منداڵی ئەو خێزانە هەڵەبجەییەم، كە ئەمەش كارێكی زۆر قورسە و بە ئاسانی جێبەجێ ناكرێت، بۆیە دۆسیەی منداڵە ونبووەكان لە ئێستادا لە قۆناغێكی چەقەبستودایە.
لەڕۆژی 25/5/1970 كاتێك منداڵێكی ئەمریكی بەناوی (یتان) لەڕێگەی قوتابخانە وندەبێت و دواتر لە ساڵی ١٩٨٣دا دەدۆزرێتەوە، لەلایەن (ڕۆناڵد ڕێگان) سەرۆكی ئەمریكای ئەوكاتەوە لەكۆشكی سپی پێشوازی لێدەكرێت و ئەو رۆژەش بەڕۆژی جیهانی ونبووان دیاریدەكرێت.

خەلیل ساڵح، پاش 31ساڵ ونبوونی بەخێزانەکەی شادبوویەوە
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



