
SNN
شارەوانی سلێمانی رايگەياند: بەهۆی کارکردن تيايدا ئەمڕۆ شەقامی سەرەکی سلێمانی-تاسڵوجە بە ئاراستەی هاتن بۆ ناوشار دادەخرێت.
سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: شۆفێران و هاووڵاتيان ئاگادار دەکەينەوە بەهۆی کارکردنی بەردەوام لە (یەکتربڕی باخی بەختیاریی )، لە ئەمڕۆ لە کاتژمێر 9:30ی سەرلە بەیانییەوە، شەقامی سەرەکیی سلێمانی-تاسلوجە بە ئاڕاستەی هاتن بەرەو ناوشاری سلێمانی دادەخرێت.
راشيگەياند: شەقامی لاوەكیی تەنیشتی ئامادەكراوەو كراوە دەبێت، بۆ بەكارهێنانی لەلایەن شۆفێران و هاووڵاتیانەوە. بۆیە داواكارین لە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی، هاوكارمانبن، بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییە، كە خزمەتێكی گەورە بە شاری سلێمانی و شۆفێران دەگەیەنێت، لە ڕووی كەمكردنەوەی ئاستەنگی هاتووچۆو قەرەباڵغی زۆری شەقامەكە.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



