“سەری رێزمان لەبەردەم جوامێری و قارەمانێتى مامه ریشه و هاوڕێكانى داده‌نه‌وێنین”

بافڵ تاڵەبانی
SNN
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان په‌یامێكى له‌یارى 38 ساڵه‌ى شه‌هیدبوونى مامه ریشه و هاوڕێكانیدا بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت: “ناوى ئه‌و پۆله شه‌هیده لە مێژووی خەباتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بۆ پاراستنی کوردستان بە زێڕ دەنووسرێتەوە”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24ى كانونى دووه‌م، 38 ساڵ تێپه‌ڕى به‌سه‌ر شه‌هید بوونى مامه ریشه و هاوڕێكانى. چیرۆكى شه‌هید بوونى مامه ريشه به‌شێوه‌یه‌كه، لە سەروبەندی ئاگربەستی نێوان بەرەی شۆڕش و بەعس دیدارێکی لەگەڵ تەحسین شاوەیس، كه به‌كرێگیراوێكى حكومه‌تى به‌عسه هه‌بووه، دواتر لە ناوچەی جەباری کەوتە بۆسەی خۆفرۆشانەوە و لەگەڵ دوو ھاوڕێ و ھاوسەنگەر بەناوەکانی (سەردار و موحسین) شەھیدکراون.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌و باره‌یه‌وه په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، “لەیادی 38 ساڵەی شەهیدبوونی پڵنگە چنگ بەگڕەکەی گەرمیان و هاوڕێکانی (سەردار و موحسین)، بە ئەوپەڕی رێز و خۆشەویستی بێسنوورمانەوە سەری رێزمان لەبەردەم جوامێری و قارەمانێتیان دادەنەوێنین”.
سه‌رۆكى یه‌كێتى له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “مێژوو شایەتە چۆن مامە ریشە و هاوڕێکانی بەورئاسا بەگژ شەوەزەنگدا دەچوونەوە و بڵێسەی شۆڕ‌شیان تاو دەدا. داستانێکی ئەوەندە گەورەیان تۆمارکرد کە بۆ هەمیشە لە یاد و یادەوەریماندا دەمێنێتەوە و ناویان لەمێژووی خەباتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بۆ پاراستنی کوردستان بە زێڕ دەنووسرێتەوە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


