د.بڕيار ڕەشيد: حکومەتی عێراق نەوت بۆ هەرێم دەنێرێت و ليتری بە 500 دينارە

نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات بەهەوڵەكانی فراكسیۆنی یەكێتی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕەزامەندی دەربریوە بەناردنی بڕی دوو ملیۆن لیتر نەوتی سپی ماڵان بە نرخی 500 دینار بۆ هەر لیترێك، هاوكات لە هەفتەی داهاتووەوە ئەو نەوتە دەگاتە هەرێمی كوردستان.
د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەكانی ڕابردوودا هەوڵێكی زۆرماندا بۆ ناردنی نەوت لە عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان، سەرەتا وابڕیاربوو كە بەرمیلێك نەوت بەشێوەی بازرگانی و بە 160 هەزار دینار ڕەوانە بكرێت و بە 165 هەزار دینار بدرێتە بەهاووڵاتیان، بەڵام ئێمە ئەمەمان پێ قەبوڵ نەبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای بەردەوامی هەوڵەكانمان توانیمان ڕەزامەندی وەزارەتی نەوتی عیراق وەربگرین بە ناردنی نەوت بە نرخی 500 دینار بۆ هەر لیترێك، هەر لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی نەوتی عێراقی ڕەزامەندی دەربڕیوە بە ناردنی بڕی دوو ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە لەهەفتەی داهاتوودا بڕی ئەو نەوتەی عێراق بگاتە هەرێمی كوردستان و لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەرێمەوە دابەشبكرێت بەسەر هاووڵاتیاندا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


