هەڤاڵ ئەبوبەکر شێوازی دابەشکردنی نەوتەکەی بەغدا بۆ SNN ئاشكرادەکات

هەڤاڵ ئەبوبەکر
SNN-
پارێزگاری سلێمانی شێوازی دابەشکردنی نەوتە بێبەرامبەرەکەی بەغدالە رێگەی SNN -ەوە ئاشکرا دەکات و دەڵێت:” خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان بەو مەرجانەی کەهەن دەکەونە ڕێزی یەکەم”.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە SNN-ی راگەیاند، دابەشکردنی ئەو یەک ملیۆن لیتر نەوتەی بەغدا بەپێی ژمارەی دانیشتوان ڕێژەی دیاریکراو بۆ هەموو پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆو یەکەکارگێڕییەکانی سنوری سلێمانی دیایکراوە، بەو خێزانانە دەدرێت کە داهاتیان نییە یان زۆر کەمەو لە ئەمساڵدا لە هیچ شوێنێکەوە هیچ بڕە نەوتێکیان وەرنەگرتووە.
دەشڵێت:” خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان بەو مەرجانەی کەهەن دەکەونە ڕێزی یەکەم، دواتر خێزانە بێداهات و کەمدەرامەتەکان، بۆ هەر خێزانێک ١٠٠ لیترمان دیاریکردووە”.
حکومەتی عێراق بڕی دوو ملیۆن لیتری بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بێ بەرامبەر نارد لەو بڕەش یەک ملیۆن لیتری بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕینە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
17 hours لهمهوپێش



