“بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم سەروو 200 ملیم باران دەبارێت”

0
621

SNN

شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری كەشناسیی لەبارەی پێشبینییەكانی كەشوهەوا و بەردەوامی بەفر و باران رایگەیاند: ئەم هەفتەو هەفتەی داهاتوو لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم ئاستی باران بارین لە سەرووی نۆڕماڵ دەبێت دەریای ناوەڕاست زۆر چالاکە و بەردەوام شەپۆلی بەهێز دەنێرێت.

وتیشی “لەم مەودایەدا لەبەشێک ناوچەو شوێن تا سەرووی 200 ملم باران دەبارێت و لە زۆرێک ناوچەش 100 ملی تر یان زیاتر دەبارێت کەمترین ڕێژەش لەهەندێ شوێن 50 ملم دەبێت کەبەر ئەوپەڕی ناوچەکانی باشووری گەرمیان دەکەوێت ئەمە ڕێژەیەکی زۆر باشەو لە زۆر شوێن کانیا و چەمەکانی پێدەژێنەوە قەرەبووی بەشێکی ڕابردوو دەکاتەوە کەدابارین کەم بۆوە تێیدا، له ناوچە شاخاویەکان بەفری زۆر دەبارێ و لەبەشێک ناوچەی شاخاوی سەرووی مەترێک زیاتر دەبارێت، کۆتایی ئەم هەفتەو هەفتەی داهاتوو بەتایبەتی ئەگەری زۆرە بەفر دابەزێتە سەنتەره”

پێشتریش روونیکردەوە “دواتر شەپۆلێکی تری باران و بەفر و سەرما بەڕێوەیە، بە تایبەت بۆ هەفتەی داهاتوو، شەپۆلی ئەم هەفتەیە تا ڕۆژی هەینی بەردەوامە و هەفتەی داهاتوو ئەگەری بەفر و سەرماوسۆڵە زیاترە”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this