وردەكاری پشكی كورد لە فەریزەی حەجی ئەمساڵ و بڕی تێچووی حەج راگەیەندرا

0
692

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی حەج وعومرەی هەرێم ئاشكرایكردكە ساڵی ڕابردوو دوو هەزار و 120 كەس فەریزەی حەجیان ئەنجامداوە لەكاتێكدا دەبوو چوار هەزار و350 كەس فەریزەی حەجیان ئەنجامبدایە، بەلام بەهۆی ڕێكارەكانی وڵاتی سعودییە ئەو ئەو كەسانەی ناویان دەرچووبوو نەیانتوانی ئەو سەفەرە ئەنجام بدەن، بۆیە ئەمساڵ لە كۆی نزیكەی 34 هەزار حاجی پشكی كوردستان بریتی دەبێت لە زیاتر لە چوار هەزار و 685 حاجی.

شێخ نیازڕاغب، بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بواری ڕاگەیاند: ساڵانە لەكاتی وەرزی حەجدا لەلایەن وڵاتی سعودییەوە پشكی هەر ولاتێك دیاری دەكرێت چەند حاجییان بەردەكەوێت، ئێمە بۆ ساڵی ڕابردوو لە كۆی چوار هەزار و 300 كەسكە پێشتر ناویان دەرچووبوو بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج تەنها دووهەزار و 120 كەسمان توانیان فەریزەی حەج ئەنجام بدەن، هاوكات لە ئێستادا زیادلە دوو هەزار 200 كەس ماون بۆ ئەوەی سەفری حەج بكەن و ناویان پێشتر دەرچووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، سعودیە بۆ حەجی ئەمساڵ ژمارەی حاجیانی بۆ دوو ملیۆن حاجی زیادكردووە و لە كۆی 33 ھەزار و 960 كەس لە عێراق، چوار هەزار و 685 كەس وەك پشكی هەرێمی كوردستان دیاریكراوە، هاوكات ئەمساڵ ژمارەیەك لە حاجیان بە رێگەی وشكانی دەچن بۆ حەج كە تێچووی كەمتر دەبێت و ساڵی داھاتووش داواكاری حەج بە رێگەی ئۆنلاین دەبێت

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم ئەوەی بە SNN ڕاگەیاند: تێچووی حەجی ئەمساڵ لەلایەن دەستی گشتی حەج و عومرەی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ سعودییە دیاری دەكرێت، بەڵام بێگومان هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ئێمە لەهەرێمی كوردستان پێدەچێت گۆڕانكاری هەبێت لە نرخەكان ئەوەش بەهۆی دوورونزیكی ئەو هۆتێلانەی كە بۆ حاجیانی هەرێمی كوردستان دەگیرێن لەگەڵ جۆری خزمەتگوزارییەكان بۆیە بەگشتی پێدەچێت نرخەكان لە ساڵی ڕابردوو زیاتر بن كە ساڵی ڕابردوو بۆ هەر حاجییەك بڕی چزار هەزار و 700 دۆلار وەردەگیرا.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this