ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه گرنگه‌كه‌ى ئه‌مریكا و عێراق له‌سه‌ر دۆلار ئاشكرا بوو

بانكى ناوه‌ندى عێراق | فۆتۆ: Alarab
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بانكى ناوه‌ندى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق و یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکاى ئاشكرا كرد كه ئه‌مڕۆ له توركیا به‌ڕێوه‌چوو و ئاشكرایكرد، “هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر گرنگى سه‌قامگیرى ئابوورى عێراق و ئه‌مریكا نه‌رمى نواندووه له هاریكارى كردنى عێراق له جێگیر كردنى نرخى دۆلاردا”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى شوبات، شاندى بانكى ناوه‌ندى عێراق به سه‌رۆكایه‌تى عه‌لى عه‌لاق، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌گه‌ڵ برایان نیلسۆن، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکاى له توركیا كۆبوونه‌وه”.
له راگه‌یه‌نراوێكدا بانكى ناوه‌ندى عێراق ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئاشكرا كردووه و تێیدا هاتووه، “لە دیدارەکەدا هەماهەنگی هەردوولا تاوتوێ کرا تا بتوانرێت نرخی دۆلار لە عێراقدا سەقامگیربێت. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا جەختی لە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سەقامگیری ئابووری عێراق کردەوە. هاوكات وەزارەتی گەنجینەی نەرمی دەنوێنێت بۆ ئامادەیی لە گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکاندا”.
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئهوشخراوهتهڕوو، “هه‌ردولا رێککەوتن لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوکاری لە رێی ئەو کۆبوونەوانەی کە بڕیارە پێش ناوەڕاستی ئەم مانگە لە واشنتۆن بەڕێوەبچێت”.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مشه‌و شه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانى، سهرۆكوهیرانى عێراق په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ جۆو بادین، سه‌رۆكى ئه‌مریكا و شا عه‌بدوڵا، پاشاى ئوردن ئه‌نجامدا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


