شێركۆ جەودەت: وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەدەرەوەی حكومەتی هەرێمەوە بەڕێوە دەبرێت

شێرکۆ جەودەت
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان یەكێكە لەو وەزارەتانەی كە پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ژیان و گوزارەنی هاووڵاتیانەوە هەیە، بەڵام ماوەیەکی زۆرە ئەو وەزارەتە بێ وەزیرە و پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئامادە نییە كەسێك بۆ وەزیری ئەو وەزارەتە دەستنیشان بكات، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووش لە پەرلەمانی كوردستان جەخت دەكاتەوە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەدەرەوەی حكومەتی هەرێمەوە بەڕێوە دەبرێت.
شێركۆجەودەت، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو بە SNNی ڕاگەیاند: وەزارەتی سامانە سروشتییەكان یەكێكە لەو وەزارەتە گرنگانەی كە پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆی بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانەوە هەیە و دەبوو ئەو وەزارەتە بۆ ساتێكیش بێ وەزیر نەبوایە، بەڵام چەندین ساڵە ئەو وەزارەتە تەنها ناوە و بەبێ وەزیر بەڕێوە دەبرێت و لەدەرەوەی حكومەتی هەرێمەوە و لەلایەن چەند كۆمپانیایەكەوە كاروبارەكانی بەڕێوەدەبرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەلایەن ئەو حزب و كەسانەی كە دەستیان گرتووە بەسەر داهاتی نەوت و سامانە سروشتییەكانەوە بۆخۆیان گرنگییەی زۆریان بەو وەزارەتە داوە لەبەرژەوەندی خۆیان، بەڵام بۆ هاووڵاتیان هیچ گرنگییەكیان بە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان نەداوە و ناشایانەوێت ئەو وەزارەتە وەزیرێكی پسپۆڕ و شارەزای هەبێت چونكە دواجار داهاتەكانی ئەو وەزارەتە بۆ ڕای گشتی ئاشكرا دەكات كە ئەوەش خواستی ئەو حزبە نییە ئێستا دەستی بەسەر ئەو وەزارەتەدا گرتووە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی وەزە و سامانە سروشتییەكان ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەی لەم كابینەیەدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەبێ وەزیر دەمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر لەداهاتوودا هەڵبژاردنیش بكرێت و كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمیش پێكبێت پێناچێت بتواندرێت بە ئاسانی كەسێك بۆ وەزیری سامانە سروشتییەكان دابندرێت چونكە تا ئێستا داهاتەكانی ئەو وەزارەتە ناشەفافن و نازاندرێت بڕی فرۆشتن و داهاتی نەوت چەندە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


