بەهۆی تەرخاننەكردنی پارە لە لایەن حكومەتەوە كاركردن لەڕێگای كەلار دەربەندیخان ڕاگیراوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی تەرخاننەكردنی پارەی پێویست بۆ تەواوكردنی پرۆژەی ستراتیژی دووسایدی كەلار دەربەندیخان، جارێكی دیكە كاركردن لەو پرۆژەیە لەلایەن كۆمپانیای جێبەجێكارەوە ڕاگیراوە و ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش ئاماژە بەوەدەكات حكومەت بەڵێنەكەی جێبەجێنەكرد لە بارەی تەرخانكردنی پارە بۆ تەواوكردنی ئەو پرۆژەیە.
كەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا كاركردن لە پرۆژەی ستراتیژی ڕێگای سەرەكی دووسایدی كەلار دەربەندیخان جارێكی دیكە ڕاگیراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو بەڵێنانەی بە كۆمپانیای جێبەجێكار درابوو بە تەرخانكردنی پارە لەلایەن حكومەتەوە جیبەجێنەكران، بۆیە كۆمپانیای جێبەجێكار بڕی پێنج ملیار دیناری لای حكومەتە بەڵام بۆی خەرجناكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵی ڕابردوو بۆ ماوەی نزیكەی شەش مانگ كاركردن لە پرۆژەكە ڕاگیرا، بەڵام دواتر بەهەوڵ گوشارەكانمان توانرا پرۆژەكە بەگەڕ بخرێتەوە و لەو ماوەیەدا ڕێژەیەكی باش كاری تیاداكرا كە نزیكەی حەوت كیلۆمەتر دوسایدی ڕێگاكە تەواوكرا.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لەڕۆژانی داهاتوەوە هەوڵ و گوشارەكانمان دەستپێدەكەینەوە و هیوادارین كە هەموو دڵسۆزانی سنورەكە پشتیوان و هاوكارمانبن بەبێ جیاوازی بۆ ئەوەی گوشار لە لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەین بۆ دەستكردنەوە لە كاركردن و تەواوكردنی ئەو پرۆژەیە.
لە رۆژی ١٣ ی مانگی ٦ی ساڵی ڕابردوو وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیان بڵاوكردەوە كە لەسەر داواكاری وەزارەتەكەیان سەرۆكی حكومەت ڕەزامەندی لەسەر تەرخانكردنی بڕی (٦٠) ملیار دینار دەربڕیووە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕێگای كەلار- دەربەندیخان بەڵام دواتر ئەو بەڵێنە نەبووە كردار.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


