ئەمڕۆ دۆلار بە 132 هەزار لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم دەدرێت بە هاووڵاتيان

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
SNN
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رايگەياند: ئەمڕۆ گەشتیارانی هەرێمی کوردستان ئەتوانن بەمەرجی هەبوونی ڤیزا و بلیتی فڕۆکە بڕی 7 هەزار دۆلار بکڕن بە نرخی 132هەزار دینار بۆ هەر 100دۆلارێک.
د.ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پۆستێکيدا رايگەياندووە: لەدوای هەوڵەکانم بۆ وەرگرتنی رەزامەندی بانکی ناوەندی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر ، و بەدواداچوونی بەردەوامم لەگەڵ لقی بانکی بازرگانی عێراق لە شارەکانی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە ئەمڕۆ خۆشبەختانە ئەو بڕیارە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
دەشڵێت ” ئەمڕۆ گەشتیارانی هەرێمی کوردستان ئەتوانن بەمەرجی هەبوونی ڤیزا و بلیتی فڕۆکە بڕی 7 هەزار دۆلار بکڕن بە نرخی 132هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک”.
دەقی بڕيارەکە:
هاوکات فڕۆکاخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردووەتەوە:
ئاگه‌دارییه‌ك بۆ ئەو گه‌شتیارانه‌ی کە له ڕێگای فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گەشتی دەرەوەی وڵات دەکەن. له ئەمڕۆ دوو شه‌ممه‌وه، بڕیاردرا به فرۆشتنی دۆلار لە نوسینگەی (RT)ی بانكی فڕۆكه‌خانه به هه‌مان نرخی بانكی ناوه‌ندی. کە 7000 دۆلارە بۆ هه‌ر گه‌شتیارێك به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه:
١- هەبوونی پاسەپۆرت
٢-هەبوونی تیکت
٣- تەواوکردنی بۆردینگ
٤- گه‌شتیار پێویستە سه‌روی ١٨ ساڵ بێت
٥- هه‌ر گه‌شتیارێك بۆی هه‌یه ته‌نیا یه‌كجار له مانگێك دا سوود له‌م بڕیاره وه‌ربگرێت.
تێبینی// گه‌شتیار له كاتی گه‌شتكردن بۆ ئه‌م وڵاتانه سوودمه‌ند نابێت له‌م بڕیاره بەپێی بڕیاری بانکی ناوەندی (ئیران , سوریا , لوبنان , كۆریای باكور)

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



