تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی زانکۆ و پەیمانگەکان لە عێراق ئەلیکترۆنی دەبێت

تاقیکردنەوە
SNN
وەزیری خوێندنی باڵای عێراق رایگەیاند، تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان، جگە لە بەشە پزیشکییەکان بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت.
بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، دکتۆر نەبیل کازم، وەزیری خوێندنی باڵا رەزامەندیی لەسەر تەواوکردنی پێداویستییەکانی ساڵی خوێندن لەگەڵ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی ئەلیکترۆنی و پێدانی دەسەڵاتی تەواو بە زانکۆکان بۆ دیاریکردنی رێکاری گونجاو بۆ تاقیکردنەوەی ئەلیکترۆنی و پێدانی دەسەڵات بۆ تاقیکردنەوەی کردەیی بۆ کۆلیژە پزیشکییەکان دەربڕیوە کە لە 16ی تەمووز دەستپێدەکات، ئەوەش بەپێی وادە و رێنمایی نەگۆڕ دەبێت کە بۆ سەرجەم زانکۆکان گشتاندن دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئایار، حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا هاوتەریب لەگەڵ رێوشوێنەکانی خۆپارێزی و پابەندبوون بە تەواوکردنی ئەمساڵی خوێندنی 2019-2020 ، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کاتی تاقیکردنەوەی کۆتایی خوێندنی باڵا و رێکاری بەڕێوەچوونی رادەگەیێنێت.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا روونی کردەوە،14ی حوزەیران تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم دەستپێدەکات تاوەکو 2ی تەمموز کۆتایی دێت. تاقیکردنەوەی خولی دووەمی هەردوو وەرزی یەکەم و دووەم لە 2ی ئەیلول دەستێپدەکات و لە 17ی ئەیلول تێناپەڕێت و دواتریش تاقیکردنەوەی تەواوکاری لە 11ی تشرینی یەکەم دەکرێت.
حەیدەر عەبوودی ئاماژەی بەوە کرد، رێکاری تاقیکردنەوەکە لە رێگەی ماڵپەری ئەدمۆدەوە بە ئەلیکترۆنی دەبێت و لە هەمان کاتدا دەسەڵات دەدرێتە کۆلێژەکان کامە سیستەمیان بۆ تاقیکردنەوەکە پێ گونجاوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



