پەرلەمانتارانی یەكێتی لە بەغدا داوای قەربووكردنەوەی جوتیارانی هەرێم دەكەن

0
280

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی وشكە ساڵییەوە جوتیارانی پارێزگاكانی دیكەی عێراق قەرەبووكردانەوە بە تایبەت ئەو جوتیارانەی بەهۆی كەم ئاوییەوە نەیانتوانی برنج و چەڵاوك بچێنن، بەو هۆیەوە پەرلەمانتارانی یەكێتی لە بەغدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیاەركانی بەغدا دەستیان بە هەوڵەكانیان كردووە بۆ ئەوەی جوتیارانی هەریمی كوردستان ئەو قەرەبووە بیانگرێتەوە.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: وەك ئەركی سەرشانمان بەمەبەستی گەیاندنی كێشەو داواكارییەكانی جوتیارانی هەرێم بە لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق و بابەتی قەرەبووكردنەوەی جوتیاران، سەردانی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی حكومەتی عیراقمان كردووە و لەگەڵ (عون زیاب عەبدوڵا) وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان كۆبووینەتەوەگفتوگۆیان لەبارەی چەند پرسێكی تایبەت بە سەرچاوە ئاوییەكان و هەروەها كەرتی كشتوكاڵ كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، داوامان لە وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان كردووە كە جوتیارانی خاوەن كێڵگەكانی برنج وچەڵتووك كە بەهۆی كەمبوونەوەی رێژەی ئاو و وشكە ساڵییەوە زیانیان بەركەوتووە، هاوشێوەی جوتیارانی پارێزگاكانی دیكەی عیراق كە بەهۆی وشكە ساڵییەوە قەرەبوو كرانەوە، جوتیارانی هەرێمی كوردستانیش قەرەبووبكرێنەوە، لە بەرامبەریشدا وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق پاڵپشتی خۆی بۆ داواكارییەكانی ئێمە دەربڕیوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی جەختی لەوەشكردەوە هەر لەو سەردانەماندا بۆلای وەزیری سەرچاوە ئاویەكانی عێراق داوامان كردووە كە كەناڵی ئاوی باڵەجوو بەتایبەتی ئەو بەشەی كە دەكەوێتە نێوان ناحیەی قورەتوو و خانەقین چاكبكرێنەوە و دواتر خاوێن بكرێنەوەو بەدواداچوون بۆ ئەو كێشانە بكرێت كە بوونەتە هۆی دواكەوتن لە تەواوكردنی بەنداوی بەردەسور وتەرخانكردنی بوودجەیەكی تایبەت بۆ ئەو پرۆژەیە كە خزەتمێكی باش بە كەرتی كشتوكاڵی سنورەكە دەكات.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this