بەهۆی گرانی نرخەکەی عێراق هاوردەی پیازی لە لوبانەوە راگرت

پیاز
SNN
وەزیری کشتوکاڵی عێراق بە میدیاکانی راگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی پیاز لە وڵاتی لوبان بۆ 70 هەزار لیرە بۆ تەنیا کیلۆیەک، بڕیارماندا هاوردەکردنی پیاز لە وڵاتی لوبنان رابگرین.
عەباد حاج، ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی ئێستادا 15 هەزار تەن پیاز لە عێراقدا عەمبار کراوە کە بەشی چوار مانگی داهاتوو دەکات، پێویستی تەواوی عێراقیش پڕدەکاتەوە، بەرزبوونەوەی نرخی پیاز جیهانییە و پەیوەندی بە تەنیا بە عێراقەوە نییە.
روونیشی دەکاتەوە، ئێمە هەوڵەکانمان لە ناوخۆی عێراقدا چر دەکەینەوە بۆ ئەوەی نرخی پیاز بە رێژەیەکی بەرچاو بەزرنەبێتەوە و هانی جوتیارانی ناوخۆی دەدەین کە چاندنی ئەو جۆرە بەروبوومە زیاد بکەن، تا بتوانین ئێمە بۆ وڵاتانی دیکەی هەناردە بکەین.
ئەمە لە کاتێکدایە نرخی پیاز ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا و لە هەرێمی کوردستانیش هەر کیلۆیەکی بۆ 2750 دینار بەرزبووەوە، تا کاتی ئێستاش لەو نرخە بەرزەدا هەر ماوەتەوە.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



