“به 132 هه‌زار دینار، دۆلار ده‌فرۆشینه وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگانانى سلێمانى”

كۆبوونه‌وه‌ى بەڕێوه‌بەری بانکی وەبەرهێنانی عێراق له‌گه‌ڵ جێگیرى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى سلێمانى | SCC
SNN
بەڕێوه‌بەری بانکی وەبەرهێنانی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، لێره به‌دواوه به نرخى بانكى ناوه‌ندى كه 132 هه‌زار دیناره، دۆلار ده‌فرۆشنه بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رانى سلێمانى.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ى شوبات، ھەدیل تەھا، بەڕێوبەری بانکی وەبەرهێنانی عێراقی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد و لەلایەن یاسین ڕە‌حیم، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و د.سەلام عەبدوڵڵا، بەرێوبەری گشتی ژوورى بازرگانى پێشوازی لێ کرا.
ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى بڵاویكرده‌وه، یاسین رە‌حیم، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاندووه، ”لە کۆبونەوەکەدا پرسی گۆڕینەوەی دۆلار بۆ بازرگانان و پیشه‌سازان تاوتوێ کرا و بەرێوبەری بانکی وەبەرهێنانی عێراقی پێ راگەیاندین ئامادەن دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق 132 هەزار دینار بۆ بازرگانان و پیشه‌سازانی شاری سلێمانی بگۆڕنەوە هاوشێوەی بازرگانانی ناوەڕاست و باشووری عێراق”.
به‌پێى پێگه‌ى فه‌رمى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى، یاسین رە‌حیم، ئاماژەی بەوەش کردووە، “پێویستە بازرگانان پشتیگیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانییان پێ بێت و بەڵگەنامە یاساییەکان کە رۆژی شەممە بڵاودەکرێتەوە، پێشکەش بکەن تاکو بتوانین دۆلاریان بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق 132 هەزار دینار بۆ بگۆرینەوە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



