ده‌رگاى ناونووسین بۆ مووچه‌ى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كرێته‌وه

دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژى دووشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌رگاى ناونوسین بۆ وه‌رگرتنى مووچه‌ى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كه‌نه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى عێراق كه له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى ناونوسین بۆ مووچه‌ى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى بڵاویكردووه‌ته‌وه هاتووه، “رۆژى دووشه‌ممه 20ى شوبات، ده‌رگاى ناونوسین ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌رجه‌م لق و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى وه‌زاره‌تى كار بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت له مووچه‌ى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى سوودمه‌ند ببن و تاوه‌كو ئێستا سوودمه‌ند نه‌بوون”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا له‌باره‌ى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانى نێوان هه‌رێم و عێراق ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، “ناونوسینهكه ناوچه كێشهلهسهرهكانیش ده‌گرێته‌وه و ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى پێیانوایه مه‌رجه‌كانیان تێدایه ده‌توانن ناوى خۆیان بنووسن”.
وه‌زاره‌تى كار له‌باره‌ى ئه‌و توێژانه‌ى كه مووچه‌كه ده‌یانگرێته‌وه ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، “جگە لە كەسانی كەمدەرامەت، كچانی گەورەتەمەن، منداڵانی بێ باوك، ئەو ژنانەی هاوسەرەكانیان مردوون و ئەوانەشی لە هاوسەرەكانیان جیابوونەتەوە مووچەیان بۆ دەستەبەردەكرێت”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



