“عێراق و كوێت كێشه‌ى سنوورى ئاويى نێوانیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن”

سنووريى ئاويى نێوان عێراق و كوێت | فۆتۆ: Arabwall
SNN
كوێت و عێراق گه‌ڕێكى نوێى گفتوگۆكانیان بۆ دیاریكردنى سنوورى ده‌ریايى نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ستپێده‌كه‌ن.
شێخ سالم عه‌بدوڵا، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ى شوبات، به ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رزى راگه‌یاند، “له ئه‌مڕۆوه خولێكى نوێى گفتوگۆكانى نێوان عێراق و كوێت ده‌ستپێده‌كات به‌مه‌به‌ستى دیاريكردنى سنوورى ئاویی نێوان هه‌ردوو وڵات، له‌ڕووى ته‌كنیكى و یاساییشه‌وه ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت”.
به وته‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كوه‌یت، “له‌گه‌ڵ عێراق به‌یه‌كه‌وه به هاوبه‌شى كارده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى سنووره ئاوییه‌كان كه ماوه‌ى 20 ساڵه نه‌توانراوه چاره‌سه‌ر بكرێت”.
سنوورى وشكانى نێوان عێراق و كوه‌یت له ساڵى 1993 له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دیارى كرا، ئه‌مه‌ش پاش هێرشى سه‌دام حسێن، دیكتاتۆر و سه‌رۆكى پێشووى رژێمى به‌عسى عێراق بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته.
كێشه‌ى دیارى نه‌كردنى سنوورى ئاوى نێوان عێراق و كوێت تاوه‌كو ئێستا به هه‌ڵواسراوى ماوه‌ته‌وه و نه‌توانراوه چاره‌سه‌ر بكرێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



