400 ملیار دینارەكە بەشێوەی قەرز خرایە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم

مووچە و بودجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ بانكی بازرگانی عێراق بڕی 400 ملیار دیناری بەشێوەی قەرز خستە سەر ژمارە حسبای بانكی هەرێم، ئەوەش دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەند نەبوو بە ناردنی ئەو بڕە پارەیە وەك پشكی هەرێم بۆ مانگەكانی 11 و 12ی ساڵی ڕابردوو.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNN دراون ئەوە خراوەتەڕوو، ئەمڕۆ بە فەرمی بڕی 400 ملیار دینار خرایە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم كە لەلایەن بانكی بازرگانی عێراقییەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕە پارەیە بەشێوەی قەرزە و لەدوای پەسەند كردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق و دیاركردنی پشكی كورد ئەو 400 ملیارە دەدرێتەوە بە بانكی بازرگانی عێراق.
دوینێش فاریس عیسا نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا ئەوەی بە SNNڕاگەیاندبوو كە ڕێكارەكانی ناردنی 400 ملیار دینارە بەشێوەی قەرز بۆ هەرێمی كوردستان تەواو بووە ئەگەری هەیە ئەمڕۆ 13/3/2023 ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش



