
SNN
حکومەتی بەڕيتانيا دراوێکی نوێی دروستکردووە کە رەسمی کەعبەی لەسەرە و دەڵێت “دەکرێت وەک دياری جەژنی رەمەزان پێشکەش بە يەکتری بکەن”.
رۆزی دیاز وتەبێژی حکومەتی بەریتانیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە تویتێکدا رایگەیاند: بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزانەوە خانەی دروستکردنی دراوی شاهانەی بەریتانیا دراوێکی نوێ لەزێڕ دروستدەکات و وێنەی کەعبەی لەسەر دادەنێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: دراوە نوێیەکە لەناو پاکەتێکی تایبەتدا دەنرێت و دەتوانرێت وەک دیاری لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا ببەخشرێت.
باسی لەوەشکردووە: لەکاتی خستنە بازاڕی دراوەکەدا، بەسێ پانێڵ خراوەتە زیادکردنەوە و داهاتەکەشی بە مەبەستی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا تەرخانکراوە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



