پوتین سەردانی ئۆکرانیای کرد

0
347

SNN-

بەیانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا بە سەردانێکی لەناکاو گەیشتە شاری ماریۆپۆلی ئۆکرانیا، کە هێزەکانی کۆنتڕۆڵی دەکەن، ئەوەش یەکەمین سەردانی له‌و جۆره‌یه‌ لە دوای سەرهەڵدانی شەڕ لەگەڵ کیێڤ.

میدیاکانی روسیا دیمەنی ساتی گەیشتنی سەرۆکی وڵاتەکەیان، بۆ نیمچە دوورگەی کریمیا بڵاوکردەوە و دەڵێن، سەردانەکەی ھاوکات بووە لەگەڵ نۆیەمین ساڵیادی لکاندنی ئەو ناوچەیە بە روسیاوە، ھەروەھا پوتن سەردانی شاری ماریۆپوڵی لە ھەرێمی دۆنێتسک کرد، کە لە مانگی ئایاری ساڵی رابردووەوە لەژێر کۆنترۆڵی سوپای روسیادایە،

دەشڵێن، ژمارەیەک پڕۆژەی شارەکەیان پشکنیوە و لەگەڵ دانیشتوانی ئەو شارە قسەی کردوە.

ئەوه‌ یەکەمین سەردانی پوتینە بۆ ئۆکرانیا لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە تا ئێستا.

هەروەها ڤلادیمێر پوتین لەگەڵ سەرکردایەتی باڵای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە ئۆکرانیا کۆبوەتەوە، لەنێویاندا سەرۆکی ئەرکانی گشتی، ڤالێری جیراسیمۆڤ، کە بەرپرسی جەنگە.

شاری ماریۆپۆل یەکەم شار بوو کە لە  لەلایەن ڕوسیاوە بۆردومان کرا، شارەکە لەسەر دەریای ئازۆڤه‌ کە لە دەریای ڕەشەوە سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، بەلای روسیاوە گرنگی تایبەتی خۆی هەبوو لە شەڕەکەدا.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this