کەشناسی: بارانی بەلێزمە دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە

0
465

SNN-

کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە شەپۆلێکی باران بارین و هەورەتریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە تا دەرنگانی سبەی شەو بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردووەتەوە و ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئازاری 2023، ئاسمان هەور دەبێت لە پاش نیوەرۆ پێشبینى هاتنى شەپۆلى باران بارین دەکرێت بۆ سەر ناوچەکەمان بە گشتى ،کاریگەرى پاڵە پەستۆیەک لە سەر عیراق ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، باران بارین لە زۆربەى ناوچە جیاجیاکان دەبارێت، هەندێ جار هەورە تریشقەو لێزمە بارانى کورتخایەن دروست دەبێت و بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان و کەرکووک وە ناوچەشاخاویەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم ئەگەرى باران بارینى زیاترە. لەگەڵ زیادبوونى خێراى با بۆ سەرووى 20کم لە کاتژمێرێکدا و پلەکانی گەرماش بە ( 1 – 2 ) پلە نزم دەبنەوە.

هەروەها سبەی دوو شەممە 27ی ئازاری 2023، ئاسمان هەور دەبێت باران بارین لە کاتى جیا جیا بەشێوەی بارانى مامناوەند دەبارێت، لەگەڵ باران هەورە تریشقەش دەبێت لەگەڵ ڵێزمە باران لە هەندێ کاتى جیا، لە شەودا کاریگەرى شەپۆلى باران بارین کۆتایی دێت لە سەر بەشێک لە ناوچەکەمان و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 20 پلەى سیلیزى
دهۆک : 19 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 22 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 19 پلەى سیلیزى
سۆران : 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 24 پلەى سیلیزى

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this