
فازل نه‌بى، بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق | فۆتۆ: IRAQIA
SNN
بریكارى پێشووى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ره‌خنه له به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێت و ده‌ڵێت: “ئه‌وان هۆكارى ئه‌و دۆخه‌ن كه ئێستا به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هاتووه” و به “نابه‌رپرس گوزارشتیان لێده‌كات”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ى ئازار، فازل نه‌بى، بریكارى پێشووى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووى عێراق له پشكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنى رۆژنامه‌وانیدا ره‌خنه‌ى تووندى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سیاسه‌ته‌كانى گرت و وتى: “ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هاتووه له كه‌یسه‌كه‌ى دادگاى پاریس دا ده‌رئه‌نجامى ئه‌و سیاسه‌ته خراپه‌یه كه حكومه‌تى هه‌رێم هه‌یه‌تى، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى به‌رپرسى نا به‌رپرس و راوێژكارى نا راستگۆ كه بوونه‌ته هۆكارى ئه‌م دۆخه”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پێشووى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق وتیشى: “من خۆم له 2013ه‌وه چه‌ندین جار هاوارم كردووه: ئه‌ى میلله‌تى كورد، ئه‌ى به‌رپرسه‌كان، رۆژێك دێت كه تووشى كێشه‌ى گه‌وره ده‌بین، به‌ڵام كه‌س گوێى لێنه‌گرتم، هۆكارى ئه‌وه‌ش بریتی‌بوو له‌وه‌ى ده‌نگى ئه‌وانه‌ى كه ناڕاستگۆبوو به‌رزتربوو له ده‌نگى من، متمانه‌ى ئه‌وان زیاتربوو له متمانه‌ى من، ئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه ده‌یبینین، كێشه‌ى دروستكردووه و به دڵنیاییشه‌وه كاریگه‌رى له‌سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێم ده‌بێت”.
فازل نه‌بى، له‌باره‌ى سیاسه‌تى نوێى حكومه‌تى عێراق ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “حكومه‌تى عێراق ئێستا ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى سۆمۆوه نه‌وتى هه‌رێم بفرۆشێت و مه‌ترسییه‌كه‌ش لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات كه هه‌رێمى كوردستان نه‌وته‌كه‌ى له‌ده‌ستده‌دات”.
له‌باره‌ى پشكى هه‌رێم له به‌شه بودجه‌ى 2023ى عێراق، فازل نه‌بى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “پشكى هه‌رێم 15 بۆ 16 ترلیۆن دینار ده‌بێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م بودجه‌یه له په‌رله‌مانیش هه‌روا تێپه‌ڕێت، چونكه قورسه له په‌رله‌مانى تێپه‌ڕێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


