رووسیا: كۆتایی ته‌موز پێكوته‌ى چاره‌سه‌رى كۆرۆنا پێده‌نێته قۆناغێكى نوێوه

پێكوته‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا | فۆتۆ: PMLiVE
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زیرى به‌رگریى رووسیا رایگه‌یاند: له كۆتایی مانگى ته‌مووزدا به‌رهه‌مهێنانى پێكوته‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا پێده‌نێته قۆناغێكى نوێوه، ده‌شڵێت: “په‌یمانگایه‌كى سه‌ربازى به‌شدار ده‌بێت له پرۆسه‌ى گه‌شه‌دان به پێكوته‌ى كۆرۆنا”.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێرگى شویگۆ، وه‌زیرى به‌رگرى رووسیا له ڤیدیۆ كۆنفڕانسێكدا له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پووتین، سه‌رۆكى رووسیا رایگه‌یاند: “په‌یمانگاى ناوه‌ندى بۆ توێژینه‌وه‌ى زانستى سه‌ربه وه‌زاره‌تى به‌رگریى به هاوكارى سه‌نته‌رى مایكرۆلۆجى سه‌ربه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی له ئێستادا گه‌شه به پێكوته‌یه‌ك دژى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌ده‌ن”.
له‌باره‌ى هه‌نگاوه‌كانى گه‌شه‌دان به‌و پێكوته‌یه وه‌زیرى به‌رگرى رووسیا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له ئێستادا گه‌شه‌دان به پێكوته‌كه قۆناغێكى باشى بڕیووه و له كۆتایی مانگى ته‌موزدا پێده‌نێته قۆناغێكى نوێوه چونكه كاره‌كانى له تاقیگه ته‌واوده‌بن و ده‌ست به پرۆسه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى كاریگه‌رییه‌كه‌ى ده‌كرێت”.
رووسیا له ئێستادا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى جیهان كه رێژه‌یه‌كى زۆرى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆناى تێدایه، به‌پێى ئاماره‌كان تا ئێستا 362 هه‌زار و 342 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه 8 هه‌زار و 915 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، ته‌نیا له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 3 هه‌زار و 807 حاڵه‌تى نوێ تۆماركراون و 174 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه به ڤایرۆسه‌كه.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش



