“ئهمڕۆ وهزارهتى خوێندنى باڵا باشترین بژاردە رادهگهیهنێت”

عبدولسهلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان رایدهگهیهنێت: ئهو بابهتانهى كه بە خوێندنی ئۆنڵاین خوێندراون داخڵ نین بۆ تاقیکردنەوەکان، دهشڵێت: “بارودۆخی تەندروستی رێگەمان نادات خوێندنی نێو کامپەس دەستپێبکەینەوە و تەنانەت ئەستەمە بۆ ئهنجامدانی تاقیکردنەوەکانیش”.
عبدولسهلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان له پهڕهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك نووسیوویهتى: “ئەو بابەتانەی بە خوێندنی ئۆنڵاین و ئەلیکترۆنی خوێندراون بە ھیچ شێوەیەک داخڵ نین بۆ تاقیکردنەوەکان”.
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا ئهوهشى نووسیووه: “لە ئێستاشدا بارودۆخی تەندروستی رێگەمان نادات خوێندنی نێو کامپەس دەستپێبکەینەوە و تەنانەت ئەستەمە بۆ ئهنجامدانی تاقیکردنەوەکانیش”.
ئاماژه بهوهشكردووه له نووسینهكهیدا: “لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پەیوەندی بەردەوام بووین و دوای گەیشتنی فەرمانی سەرۆکوەزیران ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا باشترین بژاردە کە گونجاو بێت لەگەڵ بارودۆخی دەروونی و سایکۆلۆجی و دۆخی ئابووی خانەوادە بەڕێزەکانتان رادەگەیەنێت”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



