پێشبینی دەکرێت داهاتی هاتنی گەشتیاران بۆ سلێمانی لە 10 ملیۆن دۆلار نزیك ببێتەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلیمانی ئاماژە بەوەدەكات لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا زیاد لە 75 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنووری پارێزگای سلێمانی و پێشبینیش دەكەین ژمارەكە بۆ 100 هەزار گەشتیار بەرز ببێتەوە.
ئارام شوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند:لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا زیاد لە 75 هەزار گەشتیار كە زۆرینەیان گەشتیاری پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقن ڕوویان لە سنوری پارێزگای سلێمانی كردووە و هاتنی گەشتیارانیش بەردەوامی هەیە بەراورد بە ساڵی ڕابردووش رێژەکە زیادیكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە وامان داناوە كە هەر گەشتیارێك لەماوەی مانەوەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بڕی 100 دۆلار خەرج بكات ئەوا داهاتی ئەو 75 هەزار گەشتیارە دەكاتە حەوت ملیۆن و 500 هەزار دۆلار، هاوكات داهاتی ئەو گەشتیارانە بۆ خاوەن شوێنە گەشتیارییەكان و چێشتخانە و مۆڵەكان بووە و هیچی نەچووەتە گیرفانی حكومەت و بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانییەوە، ئەوەش داهاتێكی باش دەبێت بۆ خاوەن كارو پرۆژەگەشتیاری و چێشتخانە و مۆڵەكانی سنورەكە.
وتەبێژەكەی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو گەشتیارانەی هاتوونەتە سنورەكەمان زیاد لە %90 یان گەشتیاری عەرەبن، هاوكات ئێمە لە تۆماركردنی هاتنی گەشتیاران بەردەوام دەبین و تا پێنج ڕۆژی دوای جەژنی ڕەمەزانیش هاتنی گەشتیاران بەتایبەت گەشتیارانی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەردەوامی دەبێت بۆیە پێشبینی هاتنی زیاد لە 100 هەزار گەشتیار دەكەین بۆ سنورەكە و داهاتی گەشتیاریش بۆ 10 ملیۆن دۆلار بەرز ببێتەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


