حەیان عەبدولغەنی “تورکیا هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانە”

0
490

SNN

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، تورکیا ھۆکاری دەستپێنەکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستانە و بەردەوامی راگرتنی نەوتیش زیان بە ئابووری عێراق دەگەیەنێت.

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق، بە ماڵپەڕی ئەلمەربەدی راگەیاندووە، گفتوگۆکانی تایبەت بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم لە دوایین قۆناغدان، دوای ئەوەی ھەولێر رەزامەندبوو نەوتەکەی لەرێگەی سۆمۆوە ھەناردەبکات و پێداچوونەوەش بە سەرجەم گرێبەستەکاندا بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھۆکاری دەستپێنەکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم بۆ حکومەتی تورکیا دەگەڕێتەوە، چونکە لەدوای بومەلەرزەکەی مانگی شوباتی ئەو وڵاتەوە بۆری گواستنەوەی نەوت بۆ جیھان زیانی بەرکەوتووە، لەم کاتەشدا حکومەتی ئەنقەرە سەرقاڵی چاککردنەوەی ھێڵەکەیە.

ئەمڕۆ مانگێک بەسەر راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێم لەدوای بڕیارەکەی دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس تێپەڕی، کە زیانەکەی وەک شارەزایانی ئابوری دەڵێن، ملیارێک دۆلاری تێپەڕاندووە، لەم بارەیەوە وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، داھاتی نەوتی ھەرێم بەشێوەیەکی سەرەکی بەشدارە لە پشتیوانی بودجەی وڵات و راگرتنی زیاتریشی زیان بە داھاتەکانی عێراق دەگەیەنێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this