
به‌نداوى دوكان له پارێزگاى سلێمانى | فۆتۆ: MhamadKorra
SNN
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، هەولێر و بەغدا لێکتێگەیشتنیان هەیە بۆ دروستکردنی سێ بەنداو. دەشڵێت: “بەهۆی بارانی ئەمساڵەوە هەموو بەنداوە بچووکەكانى پڕ بوون”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ى نیسان، ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانى هه‌رێم بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ”هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ دەربارەی دروستکردنی سێ بەنداو گەیشتوونەتە خاڵی هاوبەش و لێکتێگەیشتنیان هەیە و بڕیارە حکوومەتی فیدراڵ دەست بە دروستکردنی سێ بەنداو بکات لە هەرێمی کوردستان، ئێستا گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی و تەنیا ماوەتەوە سەر جێبەجێکردنی ئەو سێ پڕۆژەیە”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم زانیارى زیاترى له‌و باره‌یه‌وه حستووه‌ته‌ڕوو و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “دروستکردنی ئەو سێ بەنداوە هەنگاوێکی باشە بۆ گلدانەوەی ئاو، بەڵام دروستکردنی بەنداو کاتی پێویستە، بەتایبەتی بەنداوی گەورە، داواکارین عێراق پەلە بکات بۆ دەستپێکردنیان”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا به‌نداوه بچووكه‌كانى هه‌رێم پڕبوون به‌هۆى شه‌پۆلى بارانبارینى ئه‌مساڵه‌وه؟ ڕه‌حمان خانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “بەهۆی بارانی ئەمساڵەوە ڕێژەی ئاو لەناو بەنداوەکان زۆر زیادی کردووە، بەنداوە بچووکەکان پڕ بوون لە ئاو، تەنیا بەنداوە گەورەکان ماون بۆ ئەوەی پڕ ببن لە ئاو، چەندە باران ببارێت ئەگەر نەبێتە هۆی لافاو و زیانگەیاندن بە خەڵک، سوودی زۆرە بۆ بەنداوەکان”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


