
دیناری عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند مانگێکە کورتهێنان لە داهاتی سلێمانی بۆ مووچە دورستدەبێت و حکومەتی هەرێم پارەی پێويست بۆ سنوورەکە نانێرێت و داوای داهاتی ناوخۆی سلێمانيش دەکات، SNNيش وردەکاری ئەو کورتهێنانە بڵاودەکاتەوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی كە لە ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان و ئەو داتاو زانیارییانەی كە لەماڵپەڕێ شەفافییەت دەستیكەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو، سنووری پارێزگای سلێمانی مانگانە بۆ مووچە و خەرجی پێویستی بە 370 ملیار دینار بۆ موچە و 46 ملیار دینار بۆ نەسریە و خەرجی دامو دەزگاكان هەیە، بەڵام حکومەتی هەرێم مانگانە تەنها بڕی 280 ملیار دینار دەنێرێت و كورتهێنانی مانگانەی سنووری سلێمانی 76 ملیار دینارە.
ئاماژە بەوەشكراوە، داهاتی ناوخۆی سلێمانی مانگانە بە تێكڕا بە نزیكەی 60 ملیار دینار دەبێت، بەڵام حکومەت داوای 90 ملیار دینار لە سلێمانی دەكات، لەكاتێكدا مانگانە پارێزگای سلێمانی پێویستی بە بڕی پێنج ملیار دینار بۆ كرێی وانەبێژانی سلێمانی پێویستە، بەڵام حكومەت نایدات و لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی و بڕی سێ ملیار دیناریش بۆ دەرماڵەی خوێندكاران پێویستەو دەبێت لە داهاتی ناوخۆ بدرێت.
هەر لە بەدواداچوونەكانی SNN ئەوەش ڕوونكراوەتەوە كە بۆ موچەی مانگانەی سنوری سلێمانی 370 ملیار دینار پێویستە، بەڵام حکومەت مانگانە 280 ملیار دەنێرێت، واتا 90 ملیار دەبێت سلێمانی خۆی دابینی بكات، لەكاتێكدا بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی پارێزگای سلێمانی لە مانگی شوباتدا بریتی بووە 63 ملیار دینارو وداهاتی مانگی ئازار بڕی 61 ملیار دینار بووەبوە، داهاتی مانگی نیسان25 ملیار دینار بووە، لە كاتێكدا مانگانە خەرجی سلێمانی پێویستی بە 136 ملیار دینارە، بەڵام داهاتی سلێمانی بە تێكڕا نزیكەی 60 ملیار دینار بووە واتا مانگانە سلێمانی 76 ملیار دینار كورتهێنانی هەیە و حكومەتیش ئامادە نییە ئەو كورتهێنانە پڕ بكاتەوە و سەرەڕای ئەوەش داوای پارە لە سلێمانی دەكات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


