
زانا رەحمان -قایمقامی-پێنجوێن
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی تەقینەوەی مینێكی چێندراو لە شاخێكی سنوری قەزای پێنجوێن هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو، قائیمقامی قەزای پێنجوێنیش دەڵێت:” ئەو دوو كەسەی بوونەتە قوربانی رەنگە بۆ هێنانی گژو گیای بەهاری چووبنە ئەو سنورە هاوكات تیمەكانی تەندروستی لە نزیك شوێنی ڕووداوەكەن.
زانا ڕەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێن بە SNNی ڕاگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێك لە شاخی ( كەچەڵی) لە نزیك ملەكەوەی پێنجوێن هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و کەسیکی دیکەش برینداربووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا تیمەكانی پۆلیس و ئاسایش و تیمی پزیشكی چونەتە نزیك شوێنی ڕووداوەكە و بەهۆی بوونی مین و تەقەمەنی لەو سنورە هێنانەوەی تەرمەكەو بریندارەكە ئاسان نابێت و دوو هاووڵاتییەکەش خەڵكی سنوری قەزای سەیدسادقن.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



