نوێترین زانیاری لەبارەی دەستكردنەوە بەدابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری

SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی زیاد لە چوار ڕۆژە بەهۆكارێكی نادیار ناردنی بەنزینی 690 دیناری لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ڕاگیراوە، بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانیش ئاماژە بەوەدەكات ئەو راگرتنە نرخی بەنزين بەرزناکاتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەكانی پارێزگای سلێمانی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو: ماوەی چوار ڕۆژ دەبێت ناردنی بەنزینی 690 دیناری لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە بۆ هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم ڕاگیراوە و بەتەنها لە سلێمانی ڕانەگیراوە، هاوكات لایەنی عێراقی هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان پێنەداوین لەبارەی هۆكاری ڕاگرتنی ئەو بەنزینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: بۆ ئەوەی بیانووی دابیننەكردنی پارە نەكەنە هۆكارێك بۆ ناردنی بەنزین، ئێمە بڕی دوو ملیار دینامان خستووەتە سەر ژمارە حسابی بانكی (حەدبا) كە ئەو بانكە تایبەتە بە وەرگرتنی پارەی ئەو بەنزینەی ڕەوانەی پارێزگاكانی هەرێم دەكرێت لەلایەن عێراقەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێكمان وەرنەگرتووە لەبارەی دەستپێكردنەوەی ناردنی ئەو جۆرە بەنزینە.
ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: ڕۆژانە بۆ هەر پارێزگایەك بڕی شەش تانكەری 36 هەزار لیتری ڕەوانەی چوار پارێزگاكەی هەرێم دەكرا، ئەوەش بڕێكی كەم بوو، بۆیە ڕاگرتنیشی هیچ كاریگەرییەكی نابێت لەسەر بەرز بوونەوەی نرخی بەنزین و جۆر و كوالیتی ئەو بەنزینەی ئێستا لە بەنزینخانەكان هەیە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


