
ڤلادیمێر پوتین
SNN
ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا رایگەیاند: “وێستگەی وزەی ئەتۆمی ئاککویو یەکێکە لە پڕۆژە هەرە گەورە هاوبەشەکان لە مێژووی تورکیا و رووسیا و رۆڵی هەیە لە پێشخستنی پەیوەندییەکانماندا”.
ڤلادیمیر پوتین لە میانی بەشداریکردنی بەشێوەیەکی راستەوخۆ لە رێوڕەسمی بهسووتەمەنییكردنی ئەتۆمی بۆ وێستگەی هێزی ئەتۆمیی ئاککویو، وتاریکی پێشکەش کرد و تیایدا ئاماژەی بەوە کرد لەمەودوا تورکیا دەبێتە وڵاتێکی خاوەن وزەی ئەتۆمی کە یەکێکە لەو سەرچاوانەی کەمترین تێچووی هەیە لە جیهاندا و وتی: “وێستگەی وزەی ئەتۆمی ئاککویو یەکێکە لە پڕۆژە هەرە گەورە هاوبەشەکان لە مێژووی تورکیا و رووسیا و رۆڵی هەیە لە پێشخستنی پەیوەندییەکانماندا”.
پوتین ئاماژەی بەوە کرد هەرکاتێک وێستگەی هێزی ئەتۆمیی ئاککویو-ی تورکیا بە تەواوی تواناکانی بکەوێتەکار، ئەگەری هەیە ئیتر گازی سرووشتیی کەمتر بۆ تورکیا دابین بکەن و وتی: “وەکو دەزانن گازی سرووشتی لەمرۆماندا بەرهەمێکی گرانە و گرانتریش دەبێت. تورکیا بە هۆی ئەوەی دەبێتە خاوەنی پیشەسازیی ئەتۆمیی خۆی ئیتر دەبێتە وڵاتێکی خاوەن وزەی ئەتۆمی کە یەکێکە لەو سەرچاوانەی کەمترین تێچووی هەیە لە جیهاندا”.
وتیشی: ” هەردوو وڵات لە بازاڕەکانی یەکتردا و لە بواری گەشتیاریدا زیاتر چالاک بن، بۆ ئەمەش بڕیارمان دا ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکان زیاد بکەین”.
سەرۆکی رووسیا ههروهها باسی لەوەشکرد: “سیستەمی وێستگەی ئەتۆمی ئاککویو یەکێکە لە سیستەمە ئاسایشپارێزراوە هەرە مۆدێرن و متمانەپێکراوەکان”.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



