گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 18 ساڵ كه له گه‌شتدا بووه له پێنجوێن خنكا

ساته‌وه‌ختى خنكانى هاووڵاتیيهك | فۆتۆ: ALIEM
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 18 ساڵ كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى بۆ گه‌شتكردن سه‌ردانى پێنجوێنیان كردووه خنكا.
لوقمان لەتیف، لێپرسراوى به‌شى راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن رایگه‌یاند: “کاتژمێر 5:00ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەكه‌مان کە لە کاتی گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو”.
وتیشى: “ئه‌و گەنجەکە ناوی (بەهنام عوسمان توفیق)ه، تەمەن 18 ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی عەواڵی شاری سلێمانییە، بۆ گەشتکردن و مەلەکردن لەگەڵ کەسوکاری هاتوونه‌ته سنووری پێنجوێن”.
لێپرسراوى به‌شى راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه: “به‌داخه‌وه ئه‌و گه‌نجه له‌كاتى مه‌له‌كردندا لە ئاوی چەمی گۆڵێ کە ناوچەیەکی گەشتیارییە خنکاوه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
27 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
27 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


