
بەنزین
SNN-
عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ لە بارەی یەکخستنی نرخی بەنزین لە هەموو هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی مانگێک و بەرزکردنەوەی نرخەکەی بۆ 750 دینار رایگەیاند: نەوت موڵکی خەڵکی کوردستانە، پاڵاوگەش لە کوردستانە، ئیتر بۆچی بەنزین بە (750) دینار دەدەیتە شۆفێران؟
عومەر گوڵپی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەناوی یەکخستنەوەی نرخی بەنزین، بەنزینی (690) دیناریان نەهێشتو کردیانە (750) دینار! نەوت هی خۆتەو بەنزینخانەش هی خۆت، بۆچی بەو نرخە بە شۆفێری دەفرۆشی؟
دەشڵێت:”وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، بەنزینی (690) دینارییو (800) دیناری کردە (750) دینار، واتە لە (800) دینارییەکە تەنها (50) دینار هاتووەتە خوارەوە، بەڵام لە (690) دینارییەکە (60) دیناری گران کردووە، لەو نێوانەدا وەزارەتی سامانە سروشتیەکانو پاڵاوگەکان بۆ هەموو لیترێک (10) دینار قازانج دەکەن و هاووڵاتیان زیان”.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت:”شۆفێران بە گشتیو شۆفێرانی تەکسی بەتایبەتی لە دۆخێکی قورسدا کارەکەیان دەکەن، لە نێوان گرانی نرخی بەنزینو خراپی دۆخی ژیانی هاووڵاتیاندا ئەوان سوتاون، نە دەتوانن پارەی زیاتر لە هاووڵاتیان وەرگرن بۆ گواستنەوە، نە بەو نرخە زۆرەی بەنزینیش دەبنە خاوەنی هیچ لە کارەکەیاندا”.
راشێگەیاندووە، نەوت و پاڵاوگە لە هەرێمی کوردستان هەیە، پێویستە نرخی بەنزین لە 500 دینار زیاتر نەبێت.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
49 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
1 hour لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
49 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
1 hour لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش



