
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕی یەک ملیۆن و 300 هەزار تەبەقە هێلکە بەسەر هاووڵاتیانی هەرێم دابەشدەکرێت، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو چوار مادەخۆراكییەی كە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقییەوە بۆ هاووڵاتیان دابینكرابوو بۆمانگی ڕەمەزان، تائێساش سێ مادەیان دابەشكراون و هۆكاری دابەشنەكردنی هێلكە بەهۆی كەمی ئەو بڕە هێلكەوەیە كە دابینكراوە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند: ئەوەندەی بەدواداچوونمان كردووە هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی هێلكە بەسەر هاووڵاتیاندا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بڕە هێلكەیەی دابینكرابوو بەشی هەموو هاووڵاتیانی نەكردووە، بەڵام بەدڵنیاییەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش هێلكە دابەشدەکرێت چوونكە ئەوە بڕیاری لەبارەوە دراوە و بودجەی بۆتەرخانكراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دابەشکردنی هێلکە بەگوێرەی ژمارەی ئەندامانی خێزان نییە، بەڵکوو هەر خێزانێک کەخاوەن یەک فۆڕمی خۆراکن یەک تەبەقە هێلکەیان پێدەدرێت، بۆیە ئێمە لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە یەك ملیۆن و 300 هەزار خێزانمان هەیە و ئەوەندە تەبەقە هێلكەمان بۆ دێت و بەهاتنیشی ڕاستەوخۆ دابەشی دەكەین بەسەر هاووڵاتیاندا بێبەرامبەر.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، دابەشکردنی هێلکە بەسەرهاووڵاتیاندا لەچوارچێوەی ئەو چوار مادە خۆراكییەدایە کە لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە بۆمانگی ڕەمەزان بڕیاری لەبارەوە درا كە پێكدێن لە ئاردی سفر نیشاستە مەعكەرۆنی و هێلكە، تا ئێستا سێ لەو مادە خۆراكییانە دابەشكراوە، تەنها هێلكە ماوە دابەشبکرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


