
محهمهد شیاع سودانى، سهرۆكوهزیرانى عێراق | فۆتۆ: IFG
SNN
رۆژنامەی (صباح)ی فەرمی لە نوێترین راپۆرتە هەواڵیدا ئاماژە بەوە دەکات کە محەمەد شیاع سەرۆکوەزیرانی عێراق پێنج وەزیر لە کابینەکەی خۆیدا دەگۆڕێت ئەویش بەهۆی ئەوەی کە جێ دەستیان دیار نەبووە و لەماوەی کارکردنیاندا بەرهەمیان نەبووە.
رۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات، گۆڕانکارییەکە ئەو وەزیرانە دەگرێتەوە کە سەركەوتوو نەبوون لەهەڵسەنگاندنی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان و شوێن دەستیان دیار نەبووە لەوەزارەتەكانیان، لەگەڵ ئەوەشدا، گۆڕانكاریەكە تەنها وەزیرەكان ناگرێتەوە، بەڵگو پلەتایبەتەكان و بریكارەكانیش دەگەرێتەوە، كە مەرجی سەرۆكوەزیرانە بۆ ئیدارەی دەوڵەت، بۆ گێڕانەوەی متمانەی هاووڵاتیان بەكۆی پرۆسەی سیاسی.
هەروەها گۆڕانکاری لەو وەزیرانەی کابینەکەی سودانی بەڕێككەوتن دەبێت لەگەڵ هێزە سیاسیەكان، لەکاتی ئێستادا سودانی دەیەوێت زۆرترین متمانەی هاووڵاتیان لە دەورەی کابینەکەی کۆبکاتەوە بۆیە گۆڕانکاری لەو وەزیرانەدا دەکات کە سودیان بۆ هاووڵاتیان و وڵات نەبووە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش



